نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 64 دۆلار بەرزبووەوە

دوێنێ کاژێر 07:41
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی هەینی ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 37 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 64 دۆلار و 13 سەنت.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 25 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 59 دۆلار و 44 سەنت.
 
بەهۆی پشووی سێ رۆژی لە ئەمریکا خواست بۆ کڕینی نەوت لەلایەن کۆمپانیا و پاڵاوگەکانەوە زیادیکردووە. 
 
سەرەڕای هێوربوونەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڵام کۆمپانیاکان هێشتا نیگەرانن لە بارودۆخی ئێران و ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
 
جۆن کیلدۆف، دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاری (ئێگەین کاپیتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت رۆژی هەینی وەک هەنگاوێک بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکان پێش دەستپێکی رۆژەکانی پشوو لە ئەمریکا."
 
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن لە دەریای چینەوە خەریکە بەرەو کەنداو دێت و چاوەڕوان دەکرێ ئەم هەفتەیە بگاتە کەنداو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی دەروازەکان وەڵامی بەغدا دەداتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی "تۆمەتەکانی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، "هۆکاری پاشەکشەی داهاتی بەغدا گەندەڵی و دەستتێکەڵکردنی بەرپرسانی عێراقە لەگەڵ قاچاخچییەکان، نەک هەرێمی کوردستان.