نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 68 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

17-02-2026
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ سێشەممە بە رێژەی 0.2٪ دابەزی و بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە بە رێژەی 1.3٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 84 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بازرگانانی نەوت چاوەڕێی ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن کە ئەمڕۆ لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.
 
زۆربەی بازاڕەکانی ئاسیا بەهۆی سەری ساڵی نوێی چینییەوە داخراوان و لەبەر ئەوەش قەبارەی مامەڵەکان سنووردارن.
 
دانییەڵ هاینس شرۆڤەکاری سەر بە بانکی ئۆسترالی نیوزلاندی لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بەهۆی نادڵنیاییە جیۆسیاسییەکان نرخی نەوت بە ناجێگیریی ماوەتەوە، هەروەها دەڵێت ئەگەر هاتوو دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی، ئەو بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردوو کە لە نرخی نەوت روویداوە بە خێرایی نامێنێت." 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ

یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4820 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە سەرووی 4800 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر.