رووداو دیجیتاڵ
ئێکسۆن مۆبیل، گەورە کۆمپانیای ئەمریکی بەنیازە لە کێڵگەی گەورەی قورنەی رۆژئاوا-1 لە باشووری عێراق دەربچێت وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی قەرزەکانی کە لە ساڵی رابردووەوە، دوای دابەزینی نرخی نەوت کەڵەکە بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە سەرقاڵی دانوستاندنە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکە بۆ ئەوەی پشکی 32.7٪ ی ئێکسۆن مۆبیل لەو کێڵگەیەدا بکڕن.
بەپێی چەندین سەرچاوە، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چین و کۆمپانیایەکی دیکەی چینی ئەگەری هەیە کە بتوانن پشکەکانی ئێکسۆن مۆبیل بکڕن.
کێڵگەی قورنەی رۆژئاوا، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی عێراق و لە ساڵی 2010 دا کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بووە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی کە سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەو کێڵگەیە بووە، بەڵام بەهۆی بریارەکانی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دواکەوتنی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان، ئەو کۆمپانیانە کەمتر ویستی بەشداریکردن و مانەوەیان لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق ماوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ