نرخی بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی مانگی رابردووی خۆی

18-09-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە ئەمریکا، نرخی بیتکۆینی گەیاندەوە زیاتر لە 117 هەزار دۆلار.

درەنگانی شەوی چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بە رێژەی 0.25٪ [50 خاڵی بنەڕەتی] کەمکردەوە و رایگەیاند، "ئاماژەکانی ئەمدواییە دەریدەخەن لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ، گەشەی چالاکییە ئابورییەکان کەمێک خاو بووەتەوە و ئەگەر مەترسی دروست ببێت و پێویست بکات، ئامادەین سیاسەتی نەختینەیی بگۆڕین."
 
بەم پێیە، رێژەی سوود لە ئەمریکا لە 4.50٪ـەوە بۆ 4.25٪ دابەزی.
 
لەدوای راگەیاندنی بڕیارەکەوە، نرخی بیتکۆین زیاتر لە هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە و ئاستی 117 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
 
ئێستا هەر بیتکۆینێک 117 هەزار و 500 دۆلارە. ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخەکەیەتی لە مانگی رابردوودا.
 
هەر لە هەمان رۆژدا، کۆمیسیۆنی ئاڵوگۆڕی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە دەنگی دا بۆ پەسندکردنی گۆڕانکارییە پێشنیازکراوەکان لە یاساکانی سێ بۆرسەی نیشتمانی، ئەمەش رێگە خۆشدەکات بۆ دانانی سندووقی نوێی ئاڵوگۆڕی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4,720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە بەرزبوونەوەی بەرچاو کرایەوە و توانی ئاستی 4,770 دۆلار بپێکێت، بەڵام لە دوای چەند کاژێرێک قازانجەکانی لەدەستدا و ئێستا لە نزیک 4720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.