شاندەکانی هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەکۆبوونەوەدان

19-06-2023
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لە بەغدا دەستیان بە کۆبوونەوە کرد لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، کە بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنەکە، تائێستا نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە.
 
راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان و کەرکووک، مانگانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەگەیێنێت، هەروەها لە ماوەى نزیکەی سێ مانگى راگرتنى هەناردەى نەوتەکە، زیانى زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلارى لە تورکیاش داوە.
 
نەهرۆ رەواندزى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق رۆژی دووشەممە 19-06-2023 بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوتبوو "کۆبوونەوەکە لە بەغدا بە بەشداریى نوێنەرانى وەزارەتى وزەى تورکیا، وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێمى کوردستان، کۆمپانیاى سۆمۆ و وەزارەتى نەوتى عێراق"ـە.
 
لە 25ـى ئادارەوە هەناردەى نەوتى هەرێمی کوردستان بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیراوە، کە رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت بوو، ئەوەش جگە لە راگرتنى هەناردەى رۆژانەى 75 بۆ 85 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکووک کە بە هەمان رێگە هەناردە دەکرا.
 
ئەو راگرتنە بە کاریگەریى بڕیارى دادگەی نێوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس بوو، لەئەنجامی سکاڵایەکی عێراق لەدژی تورکیا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ 103 هەزار دۆلار بەرزبوویەوە

سەردەمی زێڕینی بیتکۆین؛ نهێنیی گرانبوونە خەیاڵییەکەی

نرخی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند. گرەوی بازرگان و وەبەرهێنەرانی دراوە دیجیتاڵییەکان لەسەر پشتیوانییەکی سیاسی و رێکخراوەیی زیاتر لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ، بزوێنەری شەپۆلە بێوێنەکەی بەرزبوونەوەی بیتکۆینە.