بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە کەمتر لە 142 هەزار دینار دەفرۆشرێت

21-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەهای دینار و لیرەی سووریا بەرزبوونەوە. 100 دۆلار بە کەمتر لە 142 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ملیۆنێک لیرەی سووریش 7 دۆلار بەرزبووەتەوە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 141 هەزار و 650 دینارە".
 
هەفتەیەک لەمەوبەر 100 دۆلار گەیشتە 143 هەزار دینار.
 
حاجی سابیر باواجی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، "بانکی ناوەندیی عێراق دۆلارێکی زۆری خستووەتە بازاڕەوە و بووە بە هۆکاری بەرزبووەنەوەی بەهای دینار".
 
بەهای لیرەی سووریی بەراورد بە هەفتەیەک لەمەوبەر بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ ملیۆنێک لیرە بە 93 دۆلارە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بە 86 دۆلار بوو.
 
ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 9 ملیۆن و 850 هەزار تمەنە بە حەواڵە. هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر 4 هەزار لیرەی تورکییە.
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەهای دراوە بیانییەکانی دیکە بەمشێوەیەیە:
 
100 پاوەن: 189 هەزار دینار.
100 یۆرۆ: 164 هەزار و 500 دینار.
‎1000 کرۆنی سوێدی: 125 هەزار و 500 دینار.
1000 کرۆنی نەرویجی: 117 هەزار و 500 دینار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.