سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، نرخی نەوت دابەزی

22-01-2024
نیشانەکردن نرخی نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە رەوشی ئابووریی جیهان، دابەزی. 
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ (دووشەممە، 22-1-2024) 41 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا دوو سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 73 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
کێشە جیۆسیاسییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هۆکارن بۆ ئەوەی دابەزینی نرخی نەوت سنووردار بێت.
 
تۆنی سایکامۆر، شارەزای بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "سەرەڕای مەترسییە جیۆسیاسییەکان و هێرشی درۆنی ئۆکراینا بۆ وێستگەیەکی گاز لە رووسیا، نرخی نەوت دابەزیوە."
 
مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە دەریای سوور، کە لە دوای شەڕی ئیسرائیل و غەززە سەریانهەڵداوە، رۆژی هەینی رابردوو نرخی نەوتیان بە بڕی دوو دۆلار بەرزکردەوە.
 
بەپێی تۆنی سایکامۆر "بنەمای بازاڕی نەوت" هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە، بەوپێیەی ئەمڕۆ نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خواست و بەرزبوونەوەی قەبارەی خستنەڕووی نەوت هەیە.
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی گەورەی نەوت لە جیهاندا زیادیکردووە، لەکاتێکدا رەوشی ئابووریی چین و ئەوروپا باش نییە، ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئاسۆی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت تەمومژاوی بێت.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا وردبینی لە داهات و خەرجیی 6 مانگ دەکەن

تیمێکی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی لە داهات و خەرجیی 6 مانگی کۆتایی ئەم ساڵ دەکەن. سەرچاوەیەکی بەرپرس رایگەیاند، ئەو هەنگاوە بەگوێرەی یاسای بودجەیە و پەیوەندیدار نییە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ