رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ئابوویی ئێران دەڵێ، حکومەت بڕیاری داوە کارئاسانی بۆ خاوەنکار و پیشەوەران بکات لە رێگەی چاکسازی لە سیستمی باج، ئەوەش بۆ ئەوەی رێگرییەکانی بەردەم وەرگرتنی قەرزی بانکی کەمبکرێنەوە.
سەید عەلی مەدنیزادە، وەزیری ئابووریی ئێران دەڵێ: "هەرچەندە بەشێک لە لێخۆشبوونە باجییەکان دەبنەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی دەوڵەت، بەڵام لە بەرامبەردا هاوکارییەکی باشی کۆمپانیا بچووک، مامناوەند و تەنانەت گەورەکانیش دەکەین بۆ باشترکردنی دۆخی داراییان."
وەزیری ئابووریی ئێران گوتی، لەسەر داوای سەندیکای پیشەوەران، مەرجی مادەی 186ی یاسای باجە راستەوخۆکان بۆ وەرگرتنی قەرزی بانکی ئاسان کراوە و سەقفی قەرزەکە بۆ پێنج ملیۆن تمەن [وەک تاقیکردنەوە] دیاریکراوە، تاوەکو رێگرییەکانی بەردەم گەشەی کارەکان نەمێنن.
ئەم هەنگاوە داراییانەی ناوخۆی ئێران لە کاتێکدایە، تاران لەژێر گوشارێکی تووندی گەمارۆی نێودەوڵەتیدایە. سزاکانی ئەمریکا کاریگەریی قورسیان لەسەر ئابووریی ئێران داناوە و تاران هەوڵ دەدات لە رێگەی چاکسازیی نێوخۆییەوە بەرگەی گوشارەکان بگرێ.
ئێستا باس لە خولێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئاشتی دەکرێ لە پاکستان، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێشتا بە گومانەوە دەڕوانێتە جیدییەتی ئەمریکا و دەڵێت واشنتن بەردەوام هەڵوێستەکانی دەگۆڕێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ