رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی.
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە نزیکەی 100 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 103 دۆلار.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە 92 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 94 دۆلار.
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی دوو هەفتەیی لەگەڵ ئێران درێژکردووەتەوە، بەڵام دوو وڵاتەکە سەرقاڵی رێگەگرتنن لە کەشتییەکان و هەر کامەیان لەلایەن خۆیەوە بە جیا دەست بەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە نەوتییەکان دەگرن و بەو پێیەش هاتووچۆی دەریاییان لە تەنگەی هورمزدا سنووردار کردووە.
ئێران دەستی بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە و هێزی دەریایی ئەمریکاش رێگری کردووە 3 کەشتی کە ئاڵای ئێرانیان لەسەر بووە نزیک ببنەوە لە تەنگەی هورمز.
محەمەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە کە ئاگربەست تەنیا ئەو کاتە مانای هەیە کە گەمارۆی ئەمریکا لەسەر کەشتییە ئێرانییەکان لابدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ