بانکی ناوەندیی عێراق ژمارەیەک رێکاری نوێی راگەیاند

22-02-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی عێراق، وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-2-2023 ژمارەیەکی رێکاری نوێی راگەیاند کە دەبنە بەشی دووەمی رێکارەکانی.
 
لەو رێکارانەی بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندوون، رێکخستنی پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی لەگەڵ چین بەشێوەیەکی راستەوخۆ، بە بەکارهێنانی دراوی یوانی چینی. ئاماژەی بەوەش کردووە کە دواتر ئاسانکاریی دیکە بۆ ناردنی پارە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا بەهەمان میکانیزم دەخرێتەڕوو. 
 
بانکی ناوەندیی عێراق باسی لەوەش کردووە، ئەو بەڵگەنامانەی داوا دەکرێن بۆ حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوە برییتی دەبن لە لیستی بازرگانی (پسوولە)، یان بەڵگەنامەی بانکی، بەو مەرجەی بریکارەکە دواتر بەڵگەنامەی پێویست پێشکێش بە بانک بکات کە کاڵاکەی هێناوەتە نێو عێراق.
 
هەروەها ئاسانکاری بۆ بریکارەکانی کۆمپانیاکانی ناردنی پارە دەکرێت وەکو (وێستێرن یونیون و مۆنیگرام)، لە یەکێک لە بانکەکانی عێراق. 
 
خاڵێکی دیکەی رێکارەکان، رێگەدانە بەهەر هاووڵاتییەکی عێراقی لە مانگێکدا بڕی 7500 دۆلار وەکو زۆرترین بڕ لە رێگەی کۆمپانیاکانی حەواڵەکردنەوە، حەواڵە بکات، ئەوەش بە نرخی 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک. بانکی ناوەندی لای خۆیەوە دۆلار بەو نرخە بەو کۆمپانیایانە دەفرۆشێت. بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی لیستی بریکارە باوەڕپێکراوەکان بڵاودەکاتەوە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار لە شارەکاندا زیاد دەکەن و هەوڵ دەدەن لە زۆرترین شارەکاندا هەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو.

سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: ساڵی داهاتوو ئابووریی عێراق 5.3٪ گەشە دەکات

سندووقی دراو پێشبینی دەکات 2024 لە رووی گەشەی ئابووری و کورتهێنانی بودجەوە ساڵێکی باش نەبێت بۆ عێراق، بەڵام ساڵی داهاتوو کورتهێنانی بودجە کەمدەبێتەوە و ئابوورییەکەشی زیاد لە 5٪ گەشەبکات. ستایشی هەوڵەکانی بانکی ناوەندیش لە سیاسەتی نەختینەیی و داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش دەکات.