رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە یەک بیتکۆین بە نزیکەی 67 هەزار و 880 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی یەک مانگدا نرخی بیتکۆین 24٪ـی بەهای خۆی لە دەستداوە.
ئیلۆن جەیمز، شرۆڤەکاری سەر بە پلاتفۆرمی (ترەیدینگ ئیکۆنۆمیکس) لەو بارەیەوە دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین بۆ زیاتر لە 70 هەزار دۆلار گرنگە بۆ ئەوەی بەهای گەورەترین دراوی دیجیتاڵی بتوانێت ئاراستەی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە بگرێت.
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە نرخی بیتکۆین هێشتا بە کەمتر لە تێکڕای 100 رۆژ و 200 رۆژی بازاڕ مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئاراستەی دابەزینی نرخی بیتکۆین کۆتایی پێنەهاتووە.
ئیلۆن جەیمز، پێیوایە ئەگەر نرخی بیتکۆین ئاستەکانی 70 هەزار و 75 هەزار دۆلار بەدەست بهێنێتەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ