یەک دۆلار بە زیاتر لە 164 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە رۆژی رابردوو 700 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 164 هەزار و 200 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو دا بەرزترین نرخی دۆلار 165 هەزار و 100 تمەن و کەمترین ئاستیشی 163 هەزار و 500 تمەن بوو.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەڕێژەی 2.69٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 67.47٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئیران و ئەگەری هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تووندی کاریگەریی کردووەتەسەر بەهای تمەن و بازاڕەکانی ئەو وڵاتە.
 
بەهای بازاڕی بۆرسەی تاران دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا و شەپۆلێکی نوێی دەرچوونی سەرمایە لەو وڵاتە دەستی پێکردووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتاتە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ساڵانە بەرهەمی کشتوکاڵ و باخداریی لوڕستان دەگاتە 2.7 ملیۆن تۆن

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی لوڕستان دەڵێ، ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی و باخدارییان هەیە کە نزیکەی 360 هەزار تۆنی تایبەتە بە بەروبوومی باخەکان