نرخی نەوت و زێڕ بەرز دەبێتەوە

23-07-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای 3 رۆژ دابەزینی بەردەوام، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر. هەروەها، نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و ژاپۆنی راگەیاند.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 33 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 65 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ترەمپ رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی نێوان دوو وڵات، ئەمریکا بەڕێژەی 15٪ پێناسی گومرکی دەسەپێنێت بەسەر کاڵای هاوردەکراو لە ژاپۆندا.
 
ژاپۆن هەروەها بڕیارە 550 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە نێوخۆی ئەمریکا بکات.
 
نرخی نەوت دوێنێ سێشەممە دابەزیبوو دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەورووپا رایانگەیاند دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پێناسە گومرکییەکان چووەتە قۆناخێکی ئەستەمەوە.
 
بەڵام رێککەوتنەکەی ئەمڕۆی نێوان ژاپۆن و ئەمریکا دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت.
 
هۆکارێکی دیکە کە ئەمڕۆ پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە، لێدوانەکانی وەزیری وزەی ئەمریکا بوو کە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە سزا بسەپێنێت بەسەر کەرتی نەوتی رووسیا ئەگەر مۆسکۆ ئامادە نەبێت شەڕ لە ئۆکراینا رابگرێت.
 
یەک ئۆنسە زێڕ بە 3430 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
 
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ نزیکبووەوە لە 3440 دۆلار، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ هەندێ لە قازانجەکانی لەدەستدا و ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 3430 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە ناوەڕاستی مانگی شەش بە دواوە.
 
نرخی زێڕ مانگی چواری ئەم ساڵ گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا کاتێک ئۆنسەی بە 3500 دۆلار دەستاودەستکرا.
 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانیی ئەمرۆ بەکاتی هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ ژاپۆن گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پێناسە گومرکییەکان، ئەوەش بووە رێگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی کانزای زەرد.
 
رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن بووەتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ کڕێنی زێڕ، بەو پێیەی لە مەترسییەکانی نێو بازاڕ کەمدەکاتەوە.
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەگەر تاوەکو رۆژی یەکی مانگی هەشت رێککەوتنی زیاتر لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکەدا واژۆ بکرێت لەسەر بابەتی پێناسە گومرکییەکان، ئەوا خواست بۆ کڕینی زێڕ کەمدەبێتەوە."
 
دابەزینی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا.
 
پێنوێنی دۆلار لە کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لقێکی بانکی ئەهلیی عێراقی

بانکی ئەهلیی عێراقی: 300 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی ئێمەوە مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی ئەهلیی عێراقی (NBI) رایدەگەیێنێت، ژمارەی بەشداربووانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من" گەیشتووەتە نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر، مانگانەش قەبارەی ئەو مووچەیەی لە رێگەی بانکەکەیانەوە دابەش دەکرێت دەگاتە 300 ملیار دینار. ئاماژە بەوەش دەکەن، هیچ کێشەیەکی نەختینەییان نییە و وەستانی کاتیی ئامێرەکانیش پەیوەندیی بە پرۆسەی ریسێتی تەکنیکی و شێوازی بەکارهێنانیانەوە هەیە