رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی کانزای زەرد ئاستی دەروونناسی و هەستیاریی 4500 دۆلاری تێپەڕاند و لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ 4524 دۆلار.
ئێستا ئۆنسەیەک زێڕ لە نزیک 4490 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەکانی ئەمڕۆی نرخی زێڕ، رێژەی قازانجەکەی ئەم ساڵی بەرزکردەوە بۆ 72٪.
کۆمپانیای راوێژکاری (میزۆ سیکیوریتیز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و کانزاکانی دیکە هێمایەکە بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ ئەو سامانانە وەک پەرژینێک لە دژی دابەزینی بەهای دۆلار."
پێنوێنی دۆلار کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی جیهان دەستنیشان دەکات، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین بەڕێژەی 10٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا لە مانگی داهاتووشدا ئەگەر دروست دەربچن، بە ئەگەری زۆرەوە لە بەهای دۆلار کەمدەکات و بەهای کانزاکان و کاڵاکان بەرزدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ