وەزارەتی دارایی: داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار بۆ بەغدا نێردرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، بڕی پارەکە 50 ملیار دیناری عێراقییە.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو دوێنێ رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج کردووە.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی پارەیە بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: "هەوڵ دەدرێت لە رۆژانی جەژنیشدا فەرمانبەران بتوانن مووچەکانیان وەربگرن."
 
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەر کاتێک پارە تەمویل بکرێت، وەزارەتی دارایی لیستی مووچە رادەگەیێنێت. ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەت، هەر ئەمڕۆ لیستەکە بڵاودەکرێتەوە."
 
یەکەم جارە بە واژۆی فالح ساری، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەیدانێکی ئاژەڵ لە دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

داخستنی تەنگەی هورمز نرخی ئاژەڵی لە عێراق بەرزکردووەتەوە

داخستنی تەنگەی هورمز کاریگەری لەسەر بازاڕی ئاژەڵ لە عێراق هەبووە و حکومەتیش بۆ رێگریکردن لە کەمبوونەوە و گرانبوونی گۆشت، هاوردەکردنی لە رێگەی ئوردنەوە زیاد کردووە. بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵی عێراق دەڵێ، لە پرسی هاوردەکردنی ئاژەڵدا هاوئاهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە