یەک دۆلار بە 143 هەزار و 400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 1800 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 143 هەزار و 400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 
دوێنێ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 700 تمەن بەرزبووەوە و ئەمڕۆش درێژەی بە بەرزبوونەوەکانی داوە.
 
لە 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار 143 هەزار و 400 تمەن و کەمترین ئاستیشی 140 هەزار و 900 تمەن بووە.
 
بەوپێیەش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 1.44٪ دابەزیوە، بەڵام لە ماوەی 6 مانگدا بەڕێژەی 60.67٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
کورتهێنانی بودجە، گوشارەکانی ئەمریکا و سزای نوێی واشنتن بەسەر کەرتی نەوتی ئێران، بوونەتە هۆکاری خێرای دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە