بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 149 هەزار دیناری تێپەڕاند

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار لە هەولێر گەیشتە 149 هەزار دینار و لە سلێمانی 149 هەزار دیناری تێپەڕاند.
 
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهای دینار دابەزیوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار دینارە".
 
لە سلێمانی بەهای دینار زیاتر دابەزیوە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149 هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت.
 
بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار بوو.
 
لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای دینارەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر گوتی: "ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەکان و مەترسی شەڕ لەنێوان ئێران و ئەمریکا هۆکاری سەرەکییە".
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بەمشێوەیەیە:
 
100 دۆلار بە 12 میلیۆن و 250 هەزار تمەنە بە نەختی
100 دۆلار بە 4 هەزار و 180 لیرەی تورکییە
77 دۆلار بە یەک ملیۆن لیرەی سوورییە
100 یۆرۆ بە 171 هەزار دینارە
‎100 پاوەن بە 196 هەزار دینارە
1000 کرۆنی سوێدی بە 137 هەزار و 500 دینارە
1000 کرۆنی نەرویجی بە 123 هەزار و 250 دینارە دینارە

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ریکۆردی نوێ؛ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 45 هەزار دینار

نرخی زێڕ تادێ زیاتر بەرز دەبێتەوە و رۆژ لەدوای رۆژیش ریکۆردی نوێ تۆمار دەکات؛ بەپێی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان دایناوە، ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 45 هەزار دینار