راوێژکاری سوودانی بۆ رووداو: مووچەی فەرمانبەر لە بانکێکی حکومی یان ئەهلی مۆڵەتپێدراوەوە دەدرێت

26-02-2024
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە رووداوی راگەیاند، پێدانی مووچەی فەرمانبەر لەسەر بنەمای جێگیرکردنی مووچە دەبێت لە بانکێکی نیشتمانی (حکومی) یان ئەهلیی مۆڵەتپێدراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە. 
 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 26ـی شوباتی 2024) مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، لە دوای جێگیرکردنی مووچە، فەرمانگەکان مانگانە مووچەی فەرمانبەرەکە دەخەنە سەر هەژماری ئەو فەرمانبەرە لەو بانکەی هەژمارەکەی تێیدا کردووەتەوە. 
 
مەزهەر محەممەد ساڵح راشیگەیاند، لەسەر بنەمای بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەکان لە بانکە نیشتمانی (حکومی) یان ئەهلییە مۆڵەتپێدراوەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، فەرمانبەر بۆی هەیە یەکێک لەم بانکانە هەڵبژێرێت و هەژمارێکی بانکی تێیدا بکاتەوە. دواتر فەرمانگەکان بەشێوەیەکی مانگانە، مووچەی فەرمانبەرەکە دەخەنە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی فەرمانبەرەکە کردوویەتییەوە و هەژمارەکە هەژماری پاشەکەوتی دەبێت. 
 
راشیگەیاند، فەرمانبەرەکە لەلایەن بانکەکەیەوە کارتێکی بانکی پێ دەدرێت بۆ نموونە (کۆمپانیاکانی کی کارد یان کۆمپانیای سوچ یاخو کۆمپانیای نەخیل....هتد) بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی، مانگانە مووچەکەی لێ وەربگرێت. بانکەکە یەکێک لەم کارتانە دەستنیشان دەکات و دەیداتە فەرمانبەرەکە. هەژماری فەرمانبەرەکە لە بانکەکەدا بە کارتی دڵنیاییەوە گرێ دەدرێت. 
 
باسی لەوەشکرد کە فەرمانبەرەکە بۆی هەیە تەواوی مووچەکەی یان بەشێکی بە کاش رابکێشێت لە رێگەی ئامێرەکانی ATM یان Point Of Cash (POC) کە لە هەموو شوێنێک هەن و لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە مۆڵەتپێدراوەکانەوە بەردەستە. هەروەها فەرمانبەرە خاوەن کارتە ئەلیکترۆنییەکە بۆی هەیە لە رێگەی مۆبایل و ئامێری point of sale خەرجییەکانی لە کۆگە و فرۆشگا بازرگانییەکان و خواردنگەکانیش بەکاربهێنێت. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل