رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 3297 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ رۆژی سێشەممە بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 3350 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ زۆربەی قازانجەکانی رۆژی رابردووی خۆی لەدەستدا و نەیتوانی بەرگری بکات لە هێڵی بەهێزی 3300 دۆلار.
هۆکاری دابەزینی بەهای زێڕ بۆ خاوبوونەوەی کێشە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا دەگەڕێتەوە.
بازرگانانی زێڕ چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی هەڵاوسان و نرخەکانی بەکاربەر لە ئەمریکا دەکەن، بۆئەوەی بەرچاوڕوونیی زیاتریان هەبێت لەسەر سیاسەتی نەختی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ