ترەمپ: ئەمریکا دەکەمە پایتەختی بیتکۆین

28-07-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە کۆنفراسنی بیتکۆین کە لە شاری ناشڤیل بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، " ئەمریکا دەبێتە پایتەخت و هێزی زەبەلاحی بیتکۆین لەسەر گۆی زەوی."
 
ترەمپ پیشەسازیی دراوی ئەلیکترۆنی و بیتکۆینی وەکو پیشەسازیی ئاسن لە 100 ساڵ لەمەوبەر ناوهێنا. گوتیشی، ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی، رێگە نادات حکومەتی ئەمریکا بیتکۆینەکانی بفرۆشێت.
 
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا قسەکەری سەرەکی بوو لەو کۆنفرانسە کە گەورەترین رێوڕەسمی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکانە، ئەو هەلەکەی قۆستەوە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ کەمپەینی هەڵبژاردنەکەی و بانگەشەی ئەوەی کرد کامالا هاریس و دیموکراتەکان دژی دراوی دیجیتاڵین.  
 
بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەوەشی گوت، "منداڵەکانی من لەو بارەیەوە زیاتر دەزانن و نایابن، زۆر شتی لێ دەزانن بەراورد بەو کەسانەی کە بەتەمەنترن."
 
هەروەها هەڕەشەی لەو بەرپرسانەی کۆمیسیۆنی بازاڕە داراییەکانی ئەمریکا کرد کە دژی دراوە دیجیتاڵییەکانن و گوتی، ئەوانەی کە دژی بیتکۆین بن، لەسەر کار لایان دەبات.
 
لایەنگریی ترەمپ لە بیتکۆین لەسەر ئەو گریمانەیەیە کە ئەگەر "ئێمە نەیکەین، ئەوا چین ئەو کارە دەکات."
 
بەرهەمهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان و بیتکۆین سەرچاوەیەکی زۆری وزەی کارەبای پێویستە، لەسەر ئەوە دۆناڵد ترەمپ گوتی، "ئێمە کارەبای زۆرمان پێویستە. دەبێت ژیریی دەستکرد لەو بوارەدا باڵا دەست بێت. هەرچەندە ئەوە کاریگەری لەسەر ژینگە دەبێت، بەڵام دەبێت بە چەشنێک ئەنجامی بدەین کە کەس بیری لێنەکردبێتەوە. ئێوە کارەبای زۆر زۆرتان پێویستە. ئیوە پێویستتان بە زیادکردنی کارەبا هەیە، بە بڕی دوو هێندەی ئێستا کە لە هەموو ئەمریکا بەکاردێت. ئێمە ئەمەش دەکەین."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: ئەرشیڤ

وەزیری نەوتی عێراق بۆ رووداو: نەوتی کەرکووک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی جەیهان دەکەین

لەبارەی گرێبەستکردنیان لەگەڵ کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە2 دەگاتە نزیکەی 800 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. ئاماژەی بەوەش کرد، پلانیان داناوە 50 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان بکەن