رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی. هەرچەندە ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا گەشبینی دروستکردووە لەسەر بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی سێشەممە، 14 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 19 سەنت دابەزی بۆ نزیکەی 61 دۆلار و 22 سەنت.
بانکی ( ئەی ئێن زێد)ـی ئۆستراڵی نیوزلاندی لە یادداشتێکدا رایگەیاند: "بازرگانانی نەوت چاویان لە کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و شی جینپینگە."
بانکەکە هەروەها دەڵێت، "قەبارەی خستنەڕووی نەوت لە ساڵی داهاتوودا کاریگەری گەورەتری لەسەر نرخی نەوت لە درێژخایەندا بەجێهێشتووە."
چوار سەرچاوە لە ئۆپێک پڵەسەوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان گوتووە کە لە مانگی 12 دا بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لەو گرووپە بەنیازن هێشتا خستنەڕووی نەوت زیاتر بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ