رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت نزیکەی یەک مانگە گرێدراوی پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە ئەگەری ئاگربەستە لە ئۆکراینا.
هەر جۆرە لێدوانێک ئەرێنی لەسەر گەیشتن بە رێكکەوتن بۆ راگرتنی شەڕ لە ئۆکراینا، بە نەرێنی کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەکات.
رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 63 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 10 سەنت دابەزی و بە 58 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، بازرگانانی نەوت چاوەڕێی بڕیاری نوێی بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس دەکەن بۆ ئەوەی بڕی خستنەڕووی نەوت بۆ مانگەکانی داهاتوو بزانن.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بەڕێوەبچێت و پێشبینیدەکرێت گۆڕانکاری لە قەبارەی خستنەڕووی نەوتدا نەکەن.
بەپێی سەرچاوە متمانە پێکراوەکان، سعودیە بۆ مانگی داهاتوو نرخی نەوتی خۆی هەرزان دەکات لە بازاڕەکای ئاسیا بەهۆی ئەو زیادە نەوتەی کە لە بازاڕدا هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ