بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە بازاڕەکانی دراو لە ھەرێمی کوردستان دادەخرێن

30-12-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی پشووی سەری ساڵەوە، بازاڕەکانی دراو لە هەولێر و دهۆک چوار رۆژ و لە سلێمانی سێ رۆژ دادەخرێن، لەو ماوەیەدا نرخی دۆلار بە جێگیری دەمێنێتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی2024، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەر داوای بازرگانانی دراو و بۆ سوودوەرگرتن لە پشووەکانی سەری ساڵ، بڕیاردرا چەند رۆژێک لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی بکرێت بە پشووی فەرمی."
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر دەڵێت، "لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لە 1-1-2025ـەوە تاوەکو 4-1-2024، پشوو دەبێت و رۆژی یەکشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2025، دەوام ئاسایی دەبێتەوە."
 
لەبارەی پارێزگای سلێمانی، حاجی سابیر باواجی گوتی، "لە 1ـی مانگی داهاتوو تاوەکو 3-1-2025، پشوو دەبێت و رۆژی شەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە."
 
بەگوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو، "ئەم پشووە تەنیا بۆ بۆرسە فەرمییەکانە، نووسینگە و کۆمپانیاکان ئازادن لەوەی دەچنە سەر کار یاخود نا."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی 10 هەزار دیناری و 5 هەزار دیناریی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی بۆ بەغدا نارد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهاتی نانەوتییان بۆ مانگی نیسان خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق، کە زیاتر لە 50 ملیار دینارە