رووداو دیجیتاڵ
لە درێژەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، کۆمپانیای دارین گرووپ پڕۆژەی "دی سی تاوەرز" (DC Towers) وەکو نوێترین شاکاری تەلارسازی لەسەر شەقامی 120 مەتری رادەگەیەنێت، کە بەپێی بەرزترین ستاندەردە جیهانییەکان و بە رەچاوکردنی ژینگەیەکی تەندروست بونیاد دەنرێت.
پڕۆژەکە لەسەر رووبەری 47 هەزار و 500 مەتر دووجا دروست دەکرێت و لە 10 تاوەری 21نهۆمی پێکهاتووە. کۆی گشتی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەم پڕۆژەیەدا هەزار و 680 یەکەیە، کە بە دیزاینی جیاواز و بۆ گونجاندن لەگەڵ ویستی خێزانەکان دروستکراون، رووبەری یەکەکان لە 88 مەتر دووجاوە دەستپێدەکات تاوەکو 191 مەتر دووجا.
ژینگەیەکی ئارام و سەوز یەکێک لە تایبەتمەندییە هەرە دیارەکانی "دی سی تاوەرز"، تەرخانکردنی 60٪ی رووبەری پڕۆژەکەیە بۆ ناوچەی سەوزایی، پارک، رێڕەوی پیاسەکردن و بایسکلسواری، ئەمەش بە ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و دوور لە جەنجاڵی بۆ دانیشتووانەکەی.
زانا مەجید، بەڕێوەبەری پڕۆژەی دی سی تاوەرز، دەربارەی کوالێتی و لایەنی ژینگەیی پڕۆژەکە دەڵێت: "بیناکان بە شێوەیەک دیزاین کراون کە بەرگەی بوومەلەرزە بگرن تاوەکو سەرووی 8.5 پلەی رێختەر. هەروەها سیستمێکی پێشکەوتووی ئاومان هەیە کە دووبارە ئاوەکە دەپاڵێوێتەوە بۆ بەکارهێنانەوە، بەجۆرێک سەوزایی پڕۆژەکە پێویستی بە سەرچاوەی ئاوی دیکە نابێت."
ئاسانکاری لە کڕین و قیستەکاندا سەبارەت بە شێوازی فرۆشتن و پێدانی بڕە پارەکان، محەممەد سۆڵەیی، بەڕێوەبەری تیمی فرۆشتنی دی سی تاوەرز ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ خەڵک و وەبەرهێنەران کراوە.
سۆڵەیی دەڵێت: "پێشەکی شوقەکان تەنیا بە 13٪ دەستپێدەکات، دواتر بە سێ گوژمەی شەش مانگ جارێک بڕە پارەکان وەردەگیرێن و گوژمەی کۆتاییش دوای 24 مانگ دەبێت. دوای وەرگرتنی کلیلی شوقەکانیش، دانیشتووان دەتوانن بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە قیستی مانگانە بڕە پارەی ماوە ببنە خاوەنی یەکەکانیان."
ئەزموونی 25 ساڵە دارین گرووپ، کە خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە لە بواری وەبەرهێنان و بونیادنانی پڕۆژە ناودارەکانی وەکو (فاملی مۆڵ، گوڵان مۆڵ و هۆتێلی رادیسۆن بلو)، لەم پڕۆژەیەدا جەختی لەسەر بەکارهێنانی کۆنکریتی خاوەن بەهێزیی باڵا و سیستەمی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە کردووەتەوە، تاوەکو سەلامەتی دانیشتووان لە بەرزترین ئاستدا بێت.
دی سی تاوەرز تەنیا پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینیشە بۆ وەبەرهێنەران و ئەو خێزانانەی بەدوای ژیانێکی مۆدێرن، ئارام و سەلامەتدا دەگەڕێن لە دڵی پایتەختی هەرێمی کوردستاندا.


