رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بەردەوام بوو لە دابەزینەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی. بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا و نیگەرانییەکان لەسەر ئەگەری شکستهێنانی رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئیران گوشارەکانیان بۆ نرخی زێڕ زیاد کردووە.
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێژەی 0.7% دابەزی و گەیشتە 3,979 دۆلار. رۆژی رابردوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ 3,942 دۆلار کە کەمترین ئاستی حەوت مانگی رابردوو بوو.
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( تەیستی لایڤ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا و بەهای دۆلار بوونەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی کانزای زەرد."
بێس هامەک، سەرۆکی بانکی فیدراڵی کلیڤلاند رۆژی سێشەممە رایگەیاند، ئەگەر گوشارەکانی هەڵاوسان کەم نەبنەوە هێشتا ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی هەیە.
بەپێی رووپێوەکان ئێستا بازرگانان بەڕێژەی 67% ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکییان لە مانگی ئەیلوولدا داناوە. وەبەرهێنەران و بازرگانانی زێڕ ئێستا چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی داتاکانی بازاڕی کاری ئەمریکا دەکەن بۆ تێگەیشتن لە ئاراستەی سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی ئەمریکا.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)