رووداو دیجیتاڵ
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتی دەکاتەوە، حکومەتی عێراق پلان یان بەرنامەیەکی بۆ دەستکاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هەبێت و دەڵێ، ئەو بابەتە تاوتوێ نەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەممووزی 2026 موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، دەنگۆی گۆڕینی بەهای دیناری بەرامبەر دۆلار رەتکردەوە و گوتی، "بابەتی بەهای دراو بە هیچ شێوەیەک باس نەکراوە."
راوێژکارەکەی عەلی فالح زەیدی ئاماژەی بەوەش کرد، "لەم ماوەیەی دواییدا چەندین راگەیێندراو و لێدوانی فەرمی دەرچوون کە تێیاندا هەموو ئەو قسانە رەتکراونەتەوە کە باس لە هەبوونی هەر جۆرە گفتوگۆ یان ئاراستەیەک بۆ گۆڕینی بەهای ئێستای دینار دەکەن."
ئەم لێدوانەی موزهر محەممەد ساڵح لە کاتێکدایە، لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا ناوبەناو دەنگۆی دەستکاریکردنی بەهای فەرمیی دینار بەرامبەر دۆلار بڵاودەبێتەوە.
لە یاسای بودجەی سێ ساڵای عێراق 2023 و 2024 و 2025دا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە.



.jpg&w=3840&q=75)