دوای بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، ئەمڕۆ لە زۆربەی بەنزینخانەکانی هەولێر، نرخی لیترێک بەنزین دابەزی بۆ 850 دینار، بەڵام لە سلێمانی نرخ جێگیرە و لیتری بە 1150 دینارە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، چەند بەنزینخانەیەک فرۆشتنی بەنزینیان راگرتووە، هەروەها زۆرینەی بەنزینخانەکان دابەزینی نرخیان بە فەرمی راگەیاندووە و هەڵیانواسیوە، کە لیتری بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینارە.
دوێنێ 20ـی تەمموز، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانێکی وەزاریدا رایگەیاند، به مهبهستی چارهسهرکردنی قهیرانی سووتهمهنی و دابهزاندنی نرخی بهنزین له بازاڕهکان و کهمکردنهوهی بارگرانی لهسهر هاوڵاتییان، بڕیاریان داوە، کە نرخی فرۆشتنی بهنزینی کواڵیتی نۆرماڵی بازرگانی له بهنزینخانهکان نابێت له 850 دینار بۆ ههر لیترێک زیاتر بێت.
پێش بڕیارەکەی حکومەت، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر گەیشتە 1400 دینار.
بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابن تاوەکو نەزانن بڕیاری جێگرەوەی حکومەت چییە بۆیان گوتی: "هەرکاتێک حکومەت لیترێک بەنزینی کردە 820 دینار، بەنزینخانەکانیش پابەند دەبن و لیتری دەکەنە 850 دینار".
هەرچەند خاوەنی بەنزینخانەکانی دهۆک ناڕەزاییان دەربڕیوە، بەڵام کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە رووداوی گوت، لە 21ـی تەمموزەوە دەبێت دابەزینی نرخ جێبەجێ بکرێت و لیژنە بۆ جێبەجێکردنیشی پێکدەهێنن.


