کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

حکومەتی عێراق نرخی دۆلاری گۆڕی؛ 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار دەدرێتە خەڵک

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ
ئابووری20-11-2026

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی
ئابووری20-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی


رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاریبکات و لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت. 


ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کاتێکدایە کە بەپێی مادەی 56ی یاسای بانکی ناوەندیی عێراق، گۆڕینی نرخی دراو تەنیا لە دەسەڵاتی ئەو بانکەدایە. پێشتریش بانکی ناوەندی لە ساڵانی 2020 و 2023 نرخی دۆلاری گۆڕیبوو، بەڵام ئەمجارە بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دراوە.

نرخە نوێیەکان بەمشێوەیەن:
 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

 

 

 

حەمید نەعیم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی فەرمی بۆ هەموولایەنە پەیوەندارەکان کردووە و دەڵێ لەسەر داواکاری وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بووە خراوەتە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بانکی ناوەندیی عێراق ، ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی پشتڕاست کردەوە.

 

دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی دراو و پارەدانی ئەلیکترۆنی کردووە، رایگەیاندووە، "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و بەپێی یاسای بانکی ناوەندیی عێراقی ژمارە 56ی ساڵی 2004ی هەموارکراو، بڕیاردرا بە پەسندکردنی نرخی نوێی دۆلار."

بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە سەرجەم دامەزراوە داراییەکان دەکات پابەندی نرخە نوێیەکان بن و کار بە نرخی پێشوو رابگرن. بڕیارە لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە کار بەم نرخە نوێیە بکرێت.

 

پێشتر نرخەکان بەمشێوەیە بوون:
 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ
ئابووری20-11-2026

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی
ئابووری20-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە