کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

ئابووری

نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ
ئابووری20-11-2026

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی
ئابووری20-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد. هێرشی حووسییەکان بۆ سەر سعودیە جارێکی دیکە نیگەرانییەکانی لەبارەی هەناردەی نەوتی خاوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیندوو کردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ناوچەکەدا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ بە رێژەی 1.17% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 101.76 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە رێژەی 1.26% بەرزبووەوە و گەیشتە 90.57 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، قەبارەی ئەو نەوتەی لە رێگەی بۆریی نەوتی (رۆژهەڵات - رۆژئاوا) گواستراوەتەوە، گەیشتووەتە 5.8 ملیۆن بەرمیل.

سەرەڕای ئەوەش، نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری پەککەوتنی خستنەڕووی نەوت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بازاڕ دروستکردووە. دەستەی فڕۆکەوانیی سعودیە بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە هەردوو فڕۆکەخانەی (جازان) و (نەجران) لە نێوخۆی ئەو وڵاتە لە دوو هێرشدا کراونەتە ئامانج، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان حووسییەکان و شانشینی سعودیە روویان لە هەڵکشان کردووە.

نەعیم ئەسلەم، بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە دامەزراوەی (Zaye Capital Markets) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نرخی نەوت لە نێوان باشتربوونی خستنەڕووی فیزیکی و بەردەوامیی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکاندا گیری خواردووە."

هاوکات سامر حەسەن، گەورە شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان لە پلاتفۆرمی (XS.com) ئاماژەی بەوە کرد، "توانای بەردەوامی حووسییەکانی یەمەن بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکان لە دووریی سەدان کیلۆمەتر لە سنوورەکانەوە، مەترسییەکانی پەککەوتنێکی نوێ و بەرفراوانی خستنەڕووی نەوت، بە بەرزی دەهێڵێتەوە."

 

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ
ئابووری20-11-2026

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی
ئابووری20-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە