رووداو دیجیتاڵ
باسم خزەیر عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە هەناردەکردنی 120 هەزار بەرمیل نەوت کردووە لە رێگەی بۆریی دووەمی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە پلەبەندی بڕی هەناردەی رۆژانەی نەوت لەو بۆرییەوە بەرز دەکەنەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل.
ئەو هێڵە بە هێڵی 46 ناسراوە، لە کەرکووکەوە دەستپێدەکات و بە سەلاحەدین و نەینەوادا بەرەو سنووری تورکیا تێپەڕ دەبێت.
باسم خزەیر عەبادی رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەو بۆرییەوە دوای چاککردنەوەی بووە لەلایەن تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی وەزارەتی نەوتەوە، بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت و فرەچەشنکردنی رێگەکانی هەناردەکردن.
هەناردەی رۆژانەى نەوتی عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیلە، کە زۆرینەی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوەیە.




