کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

یەک دۆلار بۆ نزیکەی 275 هەزار تمەن بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە


رووداو دیجیتاڵ


لە مامەڵەکانی ئەمڕۆی بازاڕی دراوی تاراندا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 6,000 تمەن یان بەڕێژەی 2.23% بەرزبووەوە و یەک دۆلار گەیشتە 274,700 تمەن.


مەودای گۆڕانکاری و ناجێگیریی 24 کاژێری رابردووی دۆلار لەنێوان 268,700 بۆ 274,700 تمەندا بووە. بەراورد بە هەفتەی رابردوو، نرخی دۆلار بە رێژەی 2.73% بەرزبووەتەوە، هاوکات لە ماوەی 6 مانگی رابردووشدا بەرزبوونەوەی بە رێژەی 58.06% بۆ تۆمارکراوە.


گرژییە ناوچەییەکان بەردەوامن لە پێدانی ئاماژەی بەرزبوونەوە بە بازاڕی دراو.


پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە هێشتا لە چەقی سەرنجی مامەڵەکارانی دراودان. لێدوانە نوێکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن تاوەکو کۆتایی ساڵ، نیگەرانییەکانی لەبارەی تووندبوونەوەی گرژییەکان زیاتر کردووە. لە پاڵ ئەمەشدا، بەردەوامیی ناکۆکییەکان لەسەر تەنگەی هورمز و سنووردارکردنە دەریاییەکان، کاریگەرییان لەسەر کەشوهەوای چاوەڕوانیی بازاڕ داناوە.


لە بەرامبەردا، بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و ئەگەری گرتنەبەری رێگەی دانوستاندن دەتوانێت لە تووندیی خواستی خۆپارێزی کەمبکاتەوە. سەرەڕای ئەوەش، تاوەکو ئەو کاتەی ئاسۆیەکی روون بۆ هێوربوونەوەی گرژییەکان دروست نەبێت، هەواڵە سیاسی و سەربازییەکان وەک خۆیان توانای کاریگەریدانانیان لەسەر هەڵبەز و دابەزی نرخی دۆلار دەمێنێتەوە.


پێشبینیی نرخی دۆلار


شارەزایانی ئابووری لەو باوەڕەدان ئەگەر بانکی ناوەندی بەردەوام بێت لە بەڕێوەبردنی خستنەڕووی دراو و هیچ هەواڵێکی نوێش لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەکان بڵاونەبێتەوە، نرخی دۆلار دەتوانێت لە نێوان 268 بۆ 271 هەزار تمەندا هەڵبەز و دابەز بکات.


لە ئەگەری زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان یاخود بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەرێنی لەسەر دانوستاندنەکان، رەنگە خواستی خۆپارێزی بەهێزتر بێت و نرخی دۆلار بەرەو سنووری سەرەوەی 274 هەزار تمەن بجووڵێت. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا، جێگیربوونی نرخ لە سەرووی ئاستی بەربەستی 274 هەزار تمەن، ئەگەری بەردەوامی رێڕەوی بەرزبوونەوە زیاتر دەکات.


لە بەرامبەردا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئومێدبەخش لە رێگەی دیپلۆماسی، کەمبوونەوەی نیگەرانییە ناوچەییەکان یاخود بەهێزکردنی خستنەڕوو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، دەکرێت دۆلار بۆ سنووری 267 بۆ 269 هەزار تمەن بگەڕێنێتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە