کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

راگرتنی ناردنی بەرهەمەکانی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، نەوتی ماڵان و گازی شل ناگرێتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە

یەک دۆلار بۆ نزیکەی 275 هەزار تمەن بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

یەک دۆلار بۆ نزیکەی 275 هەزار تمەن بەرزبووەوە


رووداو دیجیتاڵ


کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوتی عێراق رایگەیاند، راگرتنی ناردنی بەرهەمەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان گازی شل و نەوتی سپی ناگرێتەوە، ئەو کۆمپانیایانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە لەدوای پێشکێشکردنی پشتگیری کە بەردەوامن لە کارکردن، جارێکی دیکە بەرهەمەکانیان بۆ دەنێردرێتەوە.


ئەو روونکردنەوەیەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوت بەیانیی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکرایەوە لەبارەی بڕیارێکی بۆ راگرتنی کاتیی ناردنی هەندێک لە بەرهەمەکانیان بۆ کارگە و پاڵاوتگەکانی هەرێمی کوردستان کە لە وەزارەتی پیشەسازیی عێراق مۆڵەتیان هەیە.


کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوت لە عێراق رایگەیاند:" راگرتنی ناردنی ئەو بەرهەمانە گازی شل و کارگەکانی گازی شل لە هەرێمی کوردستان و نەوتی ماڵان ناگرێتەوە.


ئەو کۆمپانیایە ئاماژەی بەوە داوە پشکی کارگە و کۆمپانیا پیشەسازییەکان ئەو بڕیارە گرتوونیەتییەوە، جارێکی دیکە بۆیان دەنێردرێتەوە لەدوای ئەوەی پشتگیرییەک پێشکێش بە وەزارەتی پیشەسازی دەکەن تێیدا ئەوە بسەلمێنرێت مۆڵەتی دامەزراندنیان و رەزامەندییەکانیان دروستە و کاری کارگەکان بەردەوامە و ئەو بەرهەمانەی بۆیان دەنێردرێت وەکو کەرەستەی سەرەتایی هاوتای ئەو بەرهەمانەیە کە لە کارگەکان بەرهەم دەهێنرێت.


بەگوێرەی نووسراوێک کە حوسێن خەرسان، بریکاری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە 23ی تشرینی دووەم ئاراستەی سەرجەم دەستە و لقەکانی دابەشکردنی کۆمپانیاکەی کردووە، ئاگاداری کردوونەتەوە بەشێوەیەکی کاتی دابینکردنی پشکی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمەکانی نەوت رابگرن.


ئەو بەرهەمانەی نەوت وەک کەرەستەی سەرەتایی یان سەرچاوەی وزە لەلایەن کارگە و پاڵاوتگەکانەوە بەکار دەهێنرێن و وەزارەتی نەوتی عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو پێیان دەدات.


پێشتر لە 23ی تشرینی دووەم ئومێد بەرواری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو بەرهەمانەی نەوت ئەوانەن، کە پاشماوەی پاڵاوگەکانی عێراقن لە نەوتی رەش و پاشماوەی دیکە و دەدرانە ئەو کارگەی قیر و چیمەنتۆ و پاڵاوگە و کۆمپانیایانەی کە لە هەرێمی کوردستانن و مۆڵەتی حکومەتی عێراقیان هەیە."

ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوت قسەی کردووە و پێی گوتووە: "ئەو رێکارە کاتییە تاوەکو بەدواداچوون و چاودێریی ئەو کارگە و کۆمپانیایانە دەکەن، کە ئەو بەرهەمە نەوتییانەیان بۆ ناردوون."



بابەتی پەیوەندیدار

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 3643 دۆلار بەرزبووەوە

یەک دۆلار بۆ نزیکەی 275 هەزار تمەن بەرزبووەوە
ئابووری24-11-2026

یەک دۆلار بۆ نزیکەی 275 هەزار تمەن بەرزبووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە