رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی عێراق،دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2026ی فەرمانبەرانی عێراقی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەستیان بە رێکارەکانی خەرجکردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم کردووە.
رۆژی یەکشەممە ( 22 ی تشرینی دووەمی 2026)، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی مانگی تشرینی یەکەم، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا .



