Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فرۆشگەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

فرۆشگەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

ئابووری06-04-2026

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بازرگانی: برنج ‌و رۆن گران بوون و بە دابەشكردنی ‏بەشە خۆراك نرخیان دادەبەزێ‌

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسۆ سەراوی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئاسۆ سەراوی

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەژمار لە بانکی ئەهلی عێراقی: مووچەکانتان نافەوتێت
ئابووری27-05-2026

وەزارەتی دارایی بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەژمار لە بانکی ئەهلی عێراقی: مووچەکانتان نافەوتێت

نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیواکانی رێککەوتنی کەمکردەوە
ئابووری26-05-2026

نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیواکانی رێککەوتنی کەمکردەوە

عەبدولحەکیم خەسرۆ: نەخشەی "رێگەی گەشەپێدان" دەگۆڕدرێت و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت
ئابووری26-05-2026

عەبدولحەکیم خەسرۆ: نەخشەی "رێگەی گەشەپێدان" دەگۆڕدرێت و بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت

 
رووداو دیجیتاڵ
 ‏
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەڵێ، ‏ئەوەی لە بازاڕدا گران بووە زیاتر برنج ‌و رۆنی شلە، ئەوەش ‏بە دابەشكردنی بەشی دووەمی بەشەخۆراكی مانگانە نرخەكەی ‏دادەبەزێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی گرانفرۆشی ‌و سەرپێچیی جۆراوجۆرەوە ‏25 شوێنیان داخستووە.‏
 
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی ‏كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نرخی مادە خۆراکییەکان گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە ‌و تەنیا نرخی برنج ‌و رۆنی شل كەمێك بەرز بووەتەوە، ئەویش "بە دابەشكردنی بەشی دووەمی بەشە خۆراكی ‏مانگانە، كە ئێستا دەستمان بە دابەشكردنی كردووە، نرخیان ‏دادەبەزێتەوە."
 
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە گوتیشی، لەپێناو گران نەبوونی نان ‌و ‏سەموون دەست كراوە بە دابەشكردنی بەشی دووەمی ئاردی بەشە خۆراكی مانگانە، "داوا لە خەڵكی دەكەم ئەو ‏ئاردەی وەری دەگرن خۆیان بیكەنە نان، بەڵكو گوشاری سەر نانەواخانە ‌و ‏سەموون ‌و فڕنەكان كەم ببێتەوە."
 
سەبارەت بە سزادانی ئەو فرۆشیارانەش كە سەرپێچی ‌و گرانفرۆشییان ‏كردووە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ‏ئەوەی خستەڕوو، لە چەند مانگێكدا 25 شوێنیان داخستووە، ‏‏90 ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیكارانیان كردووە ‌و 80 تۆن خۆراكی ‏ماوەبەسەرچوویان لەنێوبردووە.‏
 
بەشە خۆراكی مانگانە لە ساڵێكدا 8 جار دابەش دەكرێ ‌و لە هەرێمی ‏كوردستان نزیكەی 5 ملیۆن كەس لێی سوودمەند دەبن.‏
 
نرخی برجن و رۆنی شل پێش جەنگ و ئێستا:
 
جۆرێک برنجی 9 کگم پێش دەستپێکردنی جەنگ بە 14 هەزار دینار بوو و ئێستا بووەتە 17،250 دینار
جۆرێکی دیکە برنجی 9 کگم پێشتر بە 14،500 دینار بوو و ئێستا بووەتە 17،250 دینار 
 
پێش جەنگ 1 لیتر لە جۆرێکی رۆنی شل بە 2،750 دینار بوو و ئێستا بووەتە 3،250 دینار
1 لیتر لە جۆرێکی دیکەی رۆن پێشتر بە 2،500 دینار بوو و ئێستا بووەتە 3 هەزار دینار