رووداو - سلێمانی
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رێککەوتنیان لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای هەمەدانی ئێران کردووە بۆ ئەوەی بازرگانی نێوانیان زیاتر بکەن.
بازرگانانی هەمەدان پێشانگەیەکیان بۆ بەرهەمەکانی چەرم لە شارەکەیان کردەوە کە پێڵاو و جانتا و پێداویستی دیکەی تیا نمایشکرابوو، دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بەرهەمەکانیان هەناردەی هەرێمی کوردستان بکەن.
هەر لەنێو پێشەنگەکەدا رێککەوتننامەیەک لەنێوان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران و بەڕێوەبەری پێشەنگەکە کرا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان پارێزگای هەمەدان و هەرێمی کوردستان.
هەمەدان بە یەکێک لە پێنج شارە پیشەسازییەکەی ئێران دادەنرێت کە هەزار و 500 کارگەی چەرم و بەرهەمەکانی تێدایە.


