رووداو-تەندروستی
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات وەرگرتنی پشوویەکی 5 خولەکی و رۆیشتن بە پێ لە ماوەی هەر کاژێرێکی کارکردندا، باشترین رێگەیە بۆ باشترکردنی دەروون.
توێژینەوەیەکەی زانکۆی کۆلۆمبیا لە بەریتانیا لەسەر 11 هەزار کارمەند کراوە کە زۆربەیان لە نوسینگە کاریان کردووە، دەرکەوتووە رۆیشتن بۆ ماوەی 5 خولەک لە هەر کاژێرێکدا باشترین و کردەییترین ئەنجامی هەبووە لەسەر زیادکردنی بەرهەمداری، باشترکردنی میزاج و هۆشیاری.
توێژینەوە بەریتانیەکە ئاماژە بەوەدەکات زۆر دانیشتن لە شوێنی کار، کە بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی نوسینگە، زیان بە تەندروستی دەگەیێنێت و مەترسییەکانی قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری 2 زیاد دەکات.
د. کیس دیێز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆلۆمبیا رایگەیاند، " پشوودان و جووڵە لە دەتوانێت کارایی کاردکن زیاد بکەن، چونکە یارمەتی باشترکردنی تەرکیز و یادەوەری دەدەن و وا دەکەن مرۆڤ هەست بە ئارامی و وزەیەکی نوێ بکاتەوە."


