رووداو-تەندروستی
توێژەران لە ئەمریکا، ئامێرێکی نوێیان پەرەپێداوە کە وەک لەزگەیەکی پزیشکی (باندج) کاردەکات و یارمەتیی ساڕێژبوونی ئەو برینانە دەدات کە بەسەختی ساڕێژ دەبن.
توێژەرانی زانکۆی تەکساس لە ئەمریکا ئامێرێکی نوێیان درووستکردووە کە گازی هایدرۆجین سۆلفاید تەنیا لە شوێنی برینەکەدا بڵاودەکاتەوە، کە یارمەتیی زیادکردنی رێڕەوی خوێن و خێراکردنی پرۆسەی ساڕێژبوون دەدات.
د. کریستین هیپس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەگەر بتوانین ساڕێژبوون لەم برینە سەختانەدا باشتر بکەین، دەتوانین گۆڕانکارییەکی راستەقینە دروست بکەین، نەخۆش هەیە بەهۆی برینێکەوە کە بەهەند وەریناگرێت، ئەندامێکی جەستەی لەدەست دەدات."
گازی هایدرۆجین سۆلفاید بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا هەیە و رۆڵێکی گرنگی لە باشترکردنی سووڕی خوێندا هەیە، ئەویش لەرێگەی یارمەتیدانی بۆرییەکانی خوێن بۆ خاوبوونەوە و فراوانبوون، هەروەها دروستکردنی بۆریی خوێنی نوێ، ئەمەش وادەکات ئۆکسجین و مادە خۆراکییەکان زیاتر بگەنە شانە زیانلێکەوتووەکان و پرۆسەی چاکبوونەوە خێراتر بکەن.


