رووداو- تەندروستی
تەندروستیی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ رایانگەیاند، لەوەتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا راگەیێندراوە، 1203 هەڵگری ڤایرۆسەکە پشتڕاست کراونەوە و 321 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، 148 هەڵگری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، لە کاتێکدا 419 هەڵگر لە کەرەنتینەدان یان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، هەروەها 265 حاڵەتی گوماناوییان دەستنیشانکردووە، 77 حاڵەت گیانلەدەستدانی تێدایە.
تەندروستیی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ ئاماژەی بە زنجیرەیەک ئاستەنگی کارگێڕی کردووە، لەوانە دژایەتیکردنی پشکنینی دوای مردن لەلایەن کۆمەڵگەوە، سنوورداری چارەسەرکردن لە ئیتوری، سەنتەرەکانی چارەسەرکردن نزیکبوون لە پڕبوون، هەروەها رێژەی بەدواداچوونی بەرکەوتووانی ڤایرۆسەکە هێشتا لە خوار ئامانجی 95٪ـەوەیە.
تەندروستیی کۆنگۆ هۆشداری داوە لەبارەی کەمیی دەرمانی سەرەکی و پێداویستییەکانی خۆپارێزی، لەگەڵ بوونی پێویستی بە نزیکەی 20 سەنتەری دیکەی کەرەنتینە، ئاستەنگی گەیشتن بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەهۆی گرووپە چەکدارەکانەوە، جووڵەی دانیشتووان و کورتهێنانێکی دارایی بە بڕی نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار وەک ئاستەنگی گەورە ئاماژەیان پێکراوە.
ڤایرۆسی ئێبۆلای بوندیبوگیۆوەی لە 15ی 5 بە فەرمی لە کۆنگۆ راگەیندرا.



