رووداو - تەندروستی
شاندێکی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەندروستیی عێراق کۆبووەوە؛ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، دوامان کردووە پشکی هەرێمی کوردستان لە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە بودجەدا جێگر بکرێت و بنێردرێت. گوتیشی داوامان کردووە هەڵەبجە وەکو پارێزگای چوارەمی هەرێمی کوردستان هەژمار بکرێت لەناردنی دەرمان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-6-2026 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی وەزارەتەکەی سەردانی د. عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراقیان لە بەغدا کرد و رایگەیاند، باسی روانگە جیاوازەکانی کەرتی تەندروستیان کردووە بەتایبەت پرسی دەرمان و دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە وەکو پارێزگای چوارەمی هەرێمی کوردستان.
د. سامان بەرزنجی لەبارەی پرسی دەرمانەوە دەڵێت: ئامانجمان ئەوەیە کە دەرمانێکی کواڵیتیی بەرز بەرهەم بێت و بدرێت بە نەخۆش. بەگوتەی بەرزنجی، دەیانەوێت ئەزموونی سەرکەوتووی خۆیان لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمان بگوازنەوە بۆ عێراق.
د. سامان بەرزنجی گوتی: داوامان کردووە پڕۆژەی دووبارە بنیاتنانەوە لە هەندێک بنکەی تەندروستی و دامودەزگا و نەخۆشخانەکاندا جێبەجێ بکرێت. بەتایبەت لەو شوێنانەی کە لەسەر سنووری شەڕی داعش بووە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، وەزارەتەکەیان جەخت لە پتەویی کارەکانیان بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەوەدایە کە باشترین ئاستی چاودێریی تەندروستی بە هاووڵاتییانی عێراق بدەن لە هەموو ناوچەیەکدا.
د. عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکاتەوە و


