رووداو - تەندروستی
نوێترین بڕیاری تەندروستیی ئیسرائیل لەبارەی ژیریی دەستکردەوەیە و رایدەگەیێنێت، هیچ پزیشکێک نابێت لەنێو نەخۆشخانەکاندا بەکاریبهێنێت. هۆکارەکەش روون دەکاتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڕیاریدا، رێگری لە بەکارهێنان و بوونی بەرنامەکانی ژیریی دەستکرد لەنێو کۆمپیوتەر و ئامڕازە ئەلیکترۆنییەکانی نێو نەخۆشخانەکاندا بکات. بەرنامەکانیش چات جی پی تی، جێمینای و کلۆد دەگرێتەوە.
ئەو هەنگاوانە دوای ئەوە دێن کە وەزارەتەکە لە مانگی ئاداردا لەنێوان هەڕەشە ئەلیکترۆنییە زیادبووەکانی سەر سیستمی تەندروستیی ئیسرائیل لەکاتی ئۆپەراسیۆنی شێری هەستاو دەریکردبوو؛ ئەمەش بۆ پاراستنی زیاتری داتای نەخۆشەکان و رێگری لە دزەکردنی زانیاریی بریندارانە.
پزیشکێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل دەڵێت ''لاپتۆپەکەم بۆ هەموو شوێنێک دەبەم، چونکە زۆر ماڵپەڕ لە نەخۆشخانەکاندا بلۆک کراون. ئەمڕۆ تەنانەت ناتوانم لە نەخۆشخانەوە بچمە ناو ئیمەیڵە کەسییەکەم، بۆیە راهاتووم کۆمپیوتەری خۆم بهێنم''.
ئەو رایگەیاند، ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی بەکارناهێنێت، بەڵام پێیوایە سوودێکی بەرچاویان بۆ پزیشکی و توێژینەوە هەیە.



