رووداو- تەندروستی
بنکەی تەندروستیی حاجی زولێخا لە شاری هەولێر کرایەوە، کە لەلایەن بنەماڵەی حاجی فارووق نانەکەلییەوە دروستکراوە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، پڕۆژەکە پاڵپشتییەکی باش دەبێت بۆ کەرتی تەندروستی لە شارەکە.
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، "ئەو بنکەیە دەبێتە هۆی پاڵپشتییەکی باش بۆ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو کوتان، خزمەتگوزاری بۆ خانمانی دووگیان و بۆ قوتابیان."
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "تێچووی بنکەکە زیاتر لە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار بووە و هەموو پێداویستییەکان لەنێو بنکەکەدا هەن، ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورە دەبێت بۆ کەرتی تەندروستی لە هەولێر."
بنکەی تەندروستیی حاجی زولێخا گشت خزمەتگوزارییە سەرەتاییە تەندروستییەکان پێشکێش دەکات و دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاری لە شاری هەولێر.
.png&w=3840&q=75)

