رووداو- تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا زیادیان کردووە.
د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو، رێژەی سکچوون و رشانەوە زیادی کردووە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو کەمی کردووە."
د. کۆیان زاهیر گوتیشی، "لە 1ی 6 تاوەکو 1ی 7، نزیکەی 550 هاونیشتمانی بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون."
سەبارەت بە سەختیی حاڵەتەکان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "هەندێک حاڵەتی زۆر تووند هەبوون، بەڵام مردنمان بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە نەبووە و دەرمانی پێویستمان هەیە."
.png&w=3840&q=75)

