رووداو - تەندروستی
توێژەرانی ئەمریکی ئامێرێکی نوێی کارەبایی دڵ دروستدەکەن بۆ ئەوەی بە بێ چاندن و نەشتەرگەری لە دەرەوەی جەستەی مرۆڤ کار بکات و لێدانی دڵ رێک بخات.
بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو، ئامێرەکانی رێکخستنی لێدانی دڵ (Pacemaker) قەبارەیان بچووکتر بووەتەوە و پێشکەوتووتر بوون، بەڵام هێشتا خاڵێکی هاوبەشیان هەیە: پێویستیی چاندنیان بە رێگەی نەشتەرگەری و خستنە ناو جەستە بۆ ئەوەی کار بکەن.
توێژەران لە پەیمانگەی ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا (MIT) لە کامبریجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چاڵێنجی ئەمەیان کردووە لە رێگەی خستنەڕووی تەکنیکێکی نوێ بۆ ئامێرێکی رێکخستنی لێدانی دڵ کە پێویستی بە چاندنی نەشتەرگەری نییە، بەڵکو لە دەرەوە لەبەردەکرێت و کار دەکات بۆ هاندانی کارەبایی لێدانەکانی دڵ بە بەکارهێنانی شەپۆلەکانی سەرووی دەنگ لە دەرەوەی جەستەوە.
ئامێرەکە لە توێژینەوەیەکدا تاقیکرایەوە کە قەبارەی ئامێرەکە ئەوەندەی دینارییەکی ئاسنییە کە لەماوەی هەشت مانگدا لێدانی دڵی ئاسایی کردووەتەوە و ئاستێکی بەرزی سەلامەتیشی بەدەستهێناوە.
تەکنیکی بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی رێکخستنی لێدانی دڵ کە پێویست بە نەشتەرگەریی چاندن نەبێت، بە یەکێک لە دیارترین چیرۆکەکانی سەرکەوتن لە پزیشکیدا دادەنرێت. بەڵام سەرەڕای دەیان ساڵ لە داهێنان، هێشتا ئەم تەکنیکە پێویستی بە دەستێوەردانی نەشتەرگەری هەیە. تەنانەت ئامێرەکانی کارەبایی دڵ کە بێ وایەرن و تا رادەیەک نوێن و نەخۆش لە زۆرێک لە کێشە لاوەکییەکانی پەیوەست بە وایەرە لاساییەکان و گیرفانە نەشتەرگەرییەکان رزگار دەکەن، هێشتا پێویستیان بەوەیە لە بە رێگەیەکش لەنێو جەستەدا بچێندرێن.
ئارەزووی کەمکردنەوەی باری چاندنی نەشتەرگەری، شەپۆلێکی لە داهێنان لە بواری کۆنترۆڵکردنی ریتمی دڵدا دروستکردووە، لە رێگەی دابینکردنی هاندانی کارەبایی دەرەکی کە بە وردییەکی زیاترەوە لاسایی شێوازەکانی چالاکبوونی سرووشتیی دڵ دەکاتەوە.



