رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە بەریتانیا ئەمڕۆ 7ـی 11 دەستیپێکرد بە درووشمی ئەمساڵ، "داڕشتنی داهاتوو لە رێگەی داهێنانی پزیشکی و زانستییەوە" دەبێت کە رەنگدانەوەی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەیە لە بواری پزیشکی و زانستدا روودەدات.
ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026 دکتۆر ئاراس نووری، پزیشکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان و ئەندامی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا بۆ پزیشکانی نەشتەرگەری بە رووداوی راگەیاند، پێویستە بایەخ بە پاراستنی پووک بدرێت و هەوکردنی دەم و ددان هۆکارن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و ئەڵزهایمەر.
دکتۆر ئاراس نووری، دەڵێت "کاسێک ددانی نەشوات و گرنگی پێنەدات ئەوا بەکتریا تووشی پووکی دەبێت کە زۆر بە ئاسانی دەچیتە نێو بۆڕییەکانی خوین و تووشی نەخۆشیی دڵی دەکات".
ئەم پزیشکە ئەوەشی راگەیاند، لە بەریتانیا زۆر بە جوانی و رێکی جوانکاری ددان دەکرێت و بە تیمی پزیشکی بڕیار دەدرێت کە چی بۆ نەخۆشەکە بکرێت. هەروەها، لە بەریتانیا زۆر کەم جوانکاری ددان دەکرێت.
.jpeg&w=3840&q=75)


