رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە بەریتانیا کەسانی پیشەگەر، توێژەر، زانا و پزیشک کۆ دەکاتەوە کە خولیایەکی هاوبەشیان بۆ پێشخستنی زانست و وەرگێڕانی داهێنان بۆ باشترکردنی بەرهەمداری کەرتی تەندروستی هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026 د. ئازاد نەجاڕ، داهێنەری دڵی دەستکرد و سەرۆکی پەیمانگەی داهێنانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئێستا لە قۆناخی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی رەزامەندین بۆ دڵی دەستکرد و لە ساڵی 2028 بۆ یەکەمجار دڵی دەستکرد لەسەر مرۆڤ تاقیدەکەینەوە.
د. ئازاد نەجاڕ، دەڵێت "گەنجانی کوردستان زۆر زیرەکن و لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری زۆر تێیدا روودەدات بەتایبەت لە بواری تەکنەلۆژیا".



.jpeg&w=3840&q=75)