رووداو - تەندروستی
لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، د. تیشک نووری شاوەیس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی بەساڵاچووان باس لە چۆنێتیی هەڵبژاردنی ئەم پسپۆڕییە دەگمەنە دەکات، د. تیشک لە کوردستان تاکە پسپۆڕی ئەم بوارەیە، دەڵێت مامەڵەکردن کردن لەگەڵ بەساڵاچووان ئاسانە و ئەوان تەنیا کەسێکیان دەوێت گوێیان لێ بگرێت.
د. تیشک نووری شاوەیس دەڵێت: دەبێت کات بدەیت بە نەخۆشەکانت و گوێ لە قسەکانیان بگریت، ئەوەشی باس کرد کە مامەڵەکردن لەگەڵ بەساڵاچووان ئاسانە و پێویستە گوێ لە بەساڵاچووان بگیرێت.
د. تیشک نووری شاوەیس روونی دەکاتەوە، وەرزش دەکات و رۆژانە 7 بۆ 9 هەزار هەنگاو بەپێ دەڕوات، تەنانەت گوێ لە میوزیکیش دەگرێت.



