رووداو - تەندروستی
لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان پانێڵێک لەبارەی بەرگریی بەکتریایەکان بۆ دژەبەکتریاکان بەڕێوەچوو.
د. محەممەد حەسەن، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆژی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نابێت دەرمانە دژەبەکتریاکان بۆ چارەسەری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بەکاربهێندرێت.
بەگوتەی ئەم پسپۆڕە، هەوڵبدرێت دەرمان وەرنەگیرێت و جەستە خۆی بەرگری و چارەسەری خۆی بکات. ئەگەر هاتوو دەرمانی دژەبەکتریاکان بەکارهات، دەبێت تەنیا لەژێر چاودێریی پزیشکدا بێت.

