کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەک: جۆرێکی کوشندەی شێرپەنجەی خوێن 50 ساڵ پێش دەستنیشانکردن دەست بە گەشە دەکات

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئابێردین: هۆکاری کەمبوونەوەی جووڵە لەگەڵ بەساڵاچووندا ئاشکرا دەکات
تەندروستی24-11-2026

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئابێردین: هۆکاری کەمبوونەوەی جووڵە لەگەڵ بەساڵاچووندا ئاشکرا دەکات

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا حەبێکی نوێی شێرپەنجەی مەمکی پەسند کرد
تەندروستی24-11-2026

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا حەبێکی نوێی شێرپەنجەی مەمکی پەسند کرد

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

رووداو - تەندروستی


توێژینەوەیەک لە زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا دەریخستووە، جۆرێکی کوشندەی شێرپەنجەی خوێن کە بە "شێرپەنجەی تیژی مایلۆید" (AML) ناسراوە، لەوانەیە زیاتر لە 50 ساڵ پێش ئەوەی لە کەسەکە دەستنیشان بکرێت، دەست بە گەشەکردن بکات.


چۆن شێرپەنجەکە گەشە دەکات؟


- توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە یەکەم گۆڕانکاری لە خانەکانی خوێندا کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، زۆرجار لە تەمەنی گەنجیدا (پێش 20 ساڵی) روودەدات.

- ئەم خانە گۆڕاوانە بۆ ماوەیەکی زۆر، کە دەگاتە دەیان ساڵ، بەبێ هیچ نیشانەیەک لە لەشدا دەمێننەوە.

- پاشان، ئەم خانانە دەست بە گەشەکردنێکی خێرا دەکەن و ژمارەیان لە خوێندا زۆر دەبێت.


پرۆفیسۆر د.جەیمی بلۆندێل، سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەم دۆزینەوەیە هیوایەکی گەورەیە، چونکە یارمەتیمان دەدات زووتر بزانین کێ ئەگەری تووشبوونی هەیە و لە داهاتوودا رەنگە بتوانین رێگریش لە نەخۆشییەکە بکەین."


*شێرپەنجەی (AML) چییە؟


شێرپەنجەی تیژی مایلۆید (AML) جۆرێکی شێرپەنجەی خوێن و مۆخی ئێسکە. لەم نەخۆشییەدا، خانە ناتەندروستەکان زۆر بە خێرایی گەشە دەکەن و رێگە لە دروستبوونی خانە تەندروستەکانی خوێن دەگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمخوێنی و لاوازبوونی سیستەمی بەرگریی جەستە.

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئابێردین: هۆکاری کەمبوونەوەی جووڵە لەگەڵ بەساڵاچووندا ئاشکرا دەکات
تەندروستی24-11-2026

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئابێردین: هۆکاری کەمبوونەوەی جووڵە لەگەڵ بەساڵاچووندا ئاشکرا دەکات

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا حەبێکی نوێی شێرپەنجەی مەمکی پەسند کرد
تەندروستی24-11-2026

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا حەبێکی نوێی شێرپەنجەی مەمکی پەسند کرد

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە