رووداو - تەندروستی
لەرانیە کۆنفڕانسێک لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2026 دکتۆر ھەژار قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رانیە هیچ سەنتەرێکی چارەسەرکردن و شیاندنەوە بە ئاڵوودەبووانی مادەی هۆشبەر نییە. بەڵام، ساڵانە لەڕێگەی زانکۆی راپەڕینەوە هۆشیاری دەدەین بە خوێندکاران سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر.
دکتۆر ھەژار قادر، دەڵێت "لەنێو زانکۆی راپەڕین سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی هەیە کە خوێندکارێک تووشی حاڵەتێك دەبێت لە سەنتەرەکە هاوکاری دەکرێت".


