رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی زانکۆی لانکاشایر لە بەریتانیا دەریخستووە، خواردنی بڕێکی کەمی رۆنی نەعناع دووجار لە رۆژێکدا بۆ ماوەی 20 رۆژ، پەستانی خوێنی سیستۆلی (ژمارەی سەرەوە) بە تێکڕا 8.5 ملم جیوە دادەبەزێنێت.
توێژینەوەکەی زانکۆی لانکاشایر دەریدەخات، ئەو بەشداربووانەی بۆ ماوەی 20 رۆژ رۆنی نەعنایان وەرگرتووە، پەستانی خوێنی سیستۆلییان لە 130ـەوە بۆ 122 ملم جیوە دابەزیوە.
پسپۆڕان لە توێژینەوەکەدا رایانگەیاند، جگە لە هەڵسەنگاندنی چەندین پێوەری تەندروستی، بۆیان دەرکەوتووە رۆنی نەعناع دەکرێت وەک رێگەیەکی سرووشتی و کەم تێچوو بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی کەمی پەستانی خوێن بەکاربهێندرێت.
پسپۆڕانی زانکۆکە هۆشداری دەدەن، ئەم ئەنجامانە بە مانای ئەوە نایەن نەخۆش دەرمانەکانی تایبەت بە دابەزاندنی پەستانی خوێن کە پزیشک بۆی نووسیوە واز لێ بهێنێت یان جێگەیان بگرێتەوە.



